دوو مامۆستای بەشی كوردی براوەی خەڵاتی پێشبڕکێی توێژینەوەن
سەنتەری زمانەوانیی پڕۆفیسۆر (د. حەمەی مارف) له زانكۆی ههڵهبجه، وەک نەریتێکی ساڵانە و لەپێناو ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاک و نەمری مامۆستا و پێشەنگی زمانەوانیی کوردی، لە ساڵیادی وەفاتی (پ.د. محەمەد مەعروف فەتاح)دا، چالاکیی تایبەتی بەو ڕۆژە ئەنجامدا. بۆ ساڵی (٢٠٢٥)، سەنتەری زمانەوانیی (پ.د. حەمەی مارف)، لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور/ زانکۆی هەڵەبجە، سێ لە باشترین توێژینەوە زمانەوانییەکانی تایبەت بە زمانی کوردی، هەڵدەبژارد. بۆ ئەم مەبەستە هەر یەک لە مامۆستا (ئاریا یاسین عەبدوڵڵا)، مامۆستای ببهشی كوردب له زانكۆی چهرموو، بە پلەی دووەم و بە توێژینەوەی (کاریگەریی فیلم- کارتۆن لەسەر گەشەی زمانی منداڵ) و مامۆستا (سەروەر سەعدوڵڵا ساڵەح)، بە پلەی سێیەم، بە توێژینەوەی (چەمکە میتافۆرییەکان لە دەقە شیعرییەکانی مەولەویی)دا، توانیان سەرکەوتن بهدهستبهێنن بەناوی سەرۆکایەتیی زانكۆوه، پیرۆزبایی و دڵخۆشیی خۆمانیان بۆ دووپاتدەکەینەوە و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.