_11zon.jpg)
زانكۆی چه‌رموو: له یادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا پانێڵێک به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی (2025/4/22) به ئاماده‌بوونی د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید - سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، ڕه‌مک ڕه‌مه‌زان – قائمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده ژماره‌یه‌ک له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران، بەشی زمانی کوردیی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی چەرموو له یادی (127)مین ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردییدا پانێڵێكی زانستیی ڕێكخست.
پ.ی.د.سۆزان سەعدوڵڵا مامۆستا له به‌شی كوردی به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و ئه‌م ڕۆژه‌ی له سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسان پیرۆزكرد، پاشان پ.د.خەلیل ڕەشید - ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ده‌ستخۆشی له ڕێخه‌رانی چالاكییه زانستییه‌كه كرد.
دواتر پانێڵه‌كه پێشكه‌شكرا له‌لایه‌ن:
ــ پ. د.سەباح مو‌سا، ناونیشانی باس: ڕۆژنامەوانی کوردی و بیری کوردایەتی.
ــ لەتیف فاتیح، ناونیشانی باس: ڕۆژنامەگەری و گەشەکردنی بیری سیاسی کورد.
ــ پ.د.سامان عیزه‌دین، ناونیشانی باس: ڕۆژنامەگەری کوردی لە میقداد بەدرخانەوە بۆ پیرەمێردی شاعیر.
پاش گفتووگۆی ئاماده‌بووان، سوپاسنامه پێشكه‌شی توێژه‌ران و ڕێكخه‌رانی یاده‌كه كرا.
.
وێنه: وهاب ئه‌حمه‌د