thumb

گفتوگۆی نامەی ماستەر

ڕۆژی سێشەممە (٢٠٢٥/١٠/٢١)، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (ڕێباز قادر یاسین)، بە ناونیشانی: نامەئلوف لە ڕۆمانەکانی "هیوا قادر"دا ڕۆمانی "منداڵێک لەسەر مانگە" و "کۆشکە سورەکە" بە نموونە. لە هۆڵی (مودەڕیس)، لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بەڕێوەچوو. 

لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی لای خوارەوە پێکهاتبوون:

1-    پ.د.فوئاد ڕەشید محەمەد، سەرۆکی لیژنە.

2-    پ.د.مەریوان عومەر حەسەن، ئەندام.

3-     پ.ی.د.شنۆ ئەحمەد غەفوور، ئەندام.

4-     پ.د.مەهدی فاتیح عومەر- ئەندام و سەرپەرشت.

 بە ناوی هەردوو سەرۆکایەتیی بەشی کوردیی زانکۆی چەرموو و هەڵەبجە، پیرۆزبایی لە خوێندکاری ناوبراو دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین. جێی ئاماژەیە، کە هەردوو بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی چەرموو و کۆلێژی پەروەردەی شارەزووری زانکۆی هەڵەبجە، کە هاوبەشبوون لە ڕەخساندنی ئەم خولەی خوێندنی باڵادا.

 

 

شێرکردن: