سەرۆکی زانکۆی چەرموو سەردانی وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراقی كرد
21-08-2025
سەرۆکی زانکۆی چەرموو سەردانی وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراقی كرد
ڕۆژی پێنجشه‌ممه (2025/8/21) دکتۆر هەڵەت ڕەشید سەرۆکی زانکۆی چەرموو سەردانی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عێراقی كرد له‌لایه‌ن دكتۆر نه‌عیم عه‌بودی وه‌زیری خوێندنی باڵاوه پێشوازی لێكرا، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆكرا ده‌رباری په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆی چه‌رموو و زانكۆكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌و به‌شانه‌ی زانكۆی چه‌رموو كرا كه گرفتی دانپێدانانیان هه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقه‌وه، لای خۆیه‌وه وه‌زیره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ک ڕه‌وانه‌ی زانكۆی چه‌رموو بكات بۆ ته‌واوكردنی كاری ئه‌و كۆلێژ و به‌شانه‌ی كه گرفتی ناویشانی وه‌زیفی و ناویان هه‌بووه، هه‌روه‌ها به‌ڵینی هاوكاریدا و داوای كاری هاوبه‌شی زیاتر كرد له نێوان زانكۆی چه‌رموو و زانكۆكانی حكومه‌تی عێراق كه هۆكارێكی باش ده‌بێت بۆ زیاتر تێكه‌ڵبوونی ئه‌كادیمی و پێكهاته‌كانی عێراق.
