thumb

ئاگاداری... زانكۆی چه‌رموو زیادكردنێكی ئاشكرا ڕاده‌گه‌یه‌نێت

دوابەدوای بڵاوکردنەوەى ئاگاداریمان لەهەردوو ڕۆژنامەى خەبات و یاری بەژمارەکانى (6935) و (1944) له‌ (2025/3/6)زانکۆمان هەڵدەسێت بەفرۆشتنی کەلوپەلی لەکارکەوتوو، لەبەر ڕۆشنایی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لەهەرێمی کوردستان ژمارە (1) ساڵی (2021) بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا، لەڕۆژی دوو شەممە ڕێكه‌وتی (2025/3/17) لەسەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو کاتژمێر (10) سەر لەبەیانی، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ چەرموو بەشی کاروباری یاسایی بکات بەمەبەستی وەرگرتنی لیستی کەل و پەلەکان.

لەگەڵ ڕێزدا........

تێبینی :

1.      بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (1500000) یەک ملیۆن و پینج سەد هەزار دینارى عێراقى دادەنێت بەچەکى پەسەندکراو کە دەرچوو بێت لەیەکێک لەبانکە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان و ئاراستەى سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو کرابێت.

2.      ڕیگە بە زیادکارێک نادرێت کە پێشتر قەرزار بێت یان گرێبەستی لەگەڵ زانکۆمان هەبێت وپێوەی پابەند نەبوبێت .

3.      کرێی بڵاوکردنەوە و بانگەوازەکانى ئەم ئاگادارییە ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.

4.      کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (2٪) بڕی بەرامبەری فرۆشتن (بدل البیع) ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچیت.

5.      ئەوبەشداربووەى زیادکرنەکەى بۆدەردەچیت پابەندە بەپێدانى تەواوى خەرجى و ڕسوماتى گرێبەست.

6.      ئەگەر ڕۆژى زیادکردنەکە بەر پشووى فەرمى کەوت ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە ڕۆژى دواى پشووەکەوە.

7.      بەشداربوو پێویستە لەڕۆژى زیادکردنەکەدا ناسنامەى باری شارستانى یان کارتى نیشتمانى پێبێت.

 

شێرکردن: