مامۆستایهكی زانكۆی چهرموو بهشداریكرد له کۆنفرانسێكی زانستیی نێودەوڵەتیی
دكتۆر شيلان سەلام محەمەد/ مامۆستا لە بەشی ژمێریاری/ کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی چەرموو، بەشداریکرد لە دووەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی زانکۆی ئورۆک بە ناونیشانی “هەماهەنگی یاسا لەگەڵ پەرەسەندنی زانستی و تەکنیکی / زیرەکی دەستکرد”، کە لە ڕۆژی 18ی تشرینی یەکەمی 2025 بەڕێوەچوو. لە کۆنفڕانسەکەدا مامۆستاكهی زانكۆی چهرموو توێژینەوەیهكی بە ناونیشانی “گۆڕینی دیجیتاڵی لە ڕێکارەکانی دادگاییکردنی تاوانکاریدا بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد: لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاری لە نێوان عێراق و میسر” پێشکەش کرد، کە باس لە ڕوڵی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد لە گۆڕینی ڕەوشی دادگاییکردن، خێراکردنی پڕۆسەی دادگایەکان، و بەهێزکردنی شهفافێت و دادپەروەری لە سیستەمی یاسایی.