تاوتوێکردنی ماستەرنامەیەک لە بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەڕێوەچوو
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (١٨-١١-٢٠٢٥) گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (هێڤار نیاز عبدالقادر) لە بەشی شیکاری نەخۆشیەکان - کۆلێژی زانست بەڕێوەچوو، بە ناونیشانی: Exploring the Relationship Between Biofilm Formation and Antibiotic Resistance Genes in Clinically Isolated Klebsiella pneumoniae، لە هۆڵی دکتۆر عزیز محەمەد، پاش گفتوگۆیەکی چڕو زانستی، ماستەر نامەکە بەسەرکەوتویی وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوون:
پ.ی.د. سیروان محسن - سەرۆکی لیژنە.
پ.ی.د. کارزان ڕەفیق - ئەندام.
پ.ی.د. کامران محمد - ئەندام.
پ.ی.د. کۆچەر ئیدریس - ئەندام و سەرپەرشتیار.
بەناوی سەرۆکایتی بەشەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر مایکرۆبایۆلۆجیدا.