نوێكراوه‌ته‌وه... پێداویستییەکانی خۆتۆمارکردن لە زانکۆی چەرموو بۆ ساڵی خوێندنی (2025 - 2026)
1- پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە زانکۆی چەرموو (ئۆنڵاین) لەڕێگەی لینکی ئامادەکراو یاخود کیوئاڕ کۆد لەشوێن و کاتی سەردانی بۆ خۆتۆمارکردن.
2- بڕوانامەی پۆلی ١٢ (ڕەسەن) بە پەسەندکراوی بەڕێوەبەری خوێندنگە و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی پەروەردە.
3- کۆپی ڕەنگاوڕەنگی کارتی نیشتیمانی (خوێندكار و باوكی خوێندكار(.
4- پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون ( موختاری گەڕەک) یاخود کۆپی ڕەنگاوڕەنگی کارتی زانیاری (بە مەرجێک ڕێکەوتی سەرو ٢٠٢٠ بێت).
5- دە (١٠) وێنەی خوێندکار.
6- پشکنینی چاو + گروپی خوێن (لە هەر نەخۆشخانەیەکی حکومی یاخود تاقیگەیەک) بە پەسەندکراوی.
7- بڕی پەنجا (٥٠) هەزار دیناری عێراقی بۆ ڕسوماتی خۆتۆمارکردن.
8- کۆدی ئاسایش.
9- به‌سته‌ری فۆڕمی داواکاری پێشکەشکردن بۆ زانکۆی چەرموو/خوێندنی بەیانیان.
(بەڵێننامە و كەفالەی خوێندكار(
بەڵێننامە و کەفالە بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و بەشەناوخۆیی و پارالێڵ لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی دەستی دەبێت لە زانکۆی چەرموو هەمان ئەوڕۆژە ئەنجامدەدرێت کە خوێندکار خۆتۆمارکردن دەکات، بۆ کارئاسانی ئەو خوێندکارانەی شوێنی نیشتەجێبوونیان دوورە دەتوانن لە دادنوسی شوێنەکانیان بەڵێننامە و کەفالە ئەنجامبدەن و یاخود هەمان ڕۆژ کە سەردانی زانکۆ دەکەن لە بەشی یاسایی زانکۆمان بەڵێننامە و کەفالەی خوێندن دەکەن.
پێداویستییەکانی کەفیل بۆ کەفالەت:
1ـ پشتگیری فەرمانگەکەی کە بڕی مووچەکەی ئاماژەپێکرابێت و لە (250،000)دووسەدو پەنجاهەزار دیناری عێراقی کەمتر نەبێت.
2ـ ناسنامەی کەفیل(کۆپی ملەوەن(.
3ـ کارتی زانیاری کەفیل (دوو کۆپی ملەوەن(.
پێداویستییەکانی خوێندکار بۆ کەفالەت:
1ـ ناسنامەی خوێندکار (کۆپی ملەوەن(
2ـ کارتی زانیاری خوێندکار(دوو کۆپی ملەوەن)
تێبینی/
1- خوێندكارانی تازه وه‌رگیراو له خوێندنی به‌یانیان ده‌توانن له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ڕێكه‌وتی (20 – 10 - 2025) كاتژمێر (9) نۆی به‌یانی، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆماری گشتیی زانكۆ بكه‌ن له نهۆمی یه‌كه‌م له كه‌مپی زانكۆ له بناری بانی مه‌قان.
2- خوێندكارانی تازه وه‌رگیراو له خوێندنی ئێواران ده‌توانن له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ڕێكه‌وتی (20 – 10 - 2025) كاتژمێر (3) سێی پاشنیوه‌ڕۆ، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆماری گشتیی زانكۆ بكه‌ن له نهۆمی یه‌كه‌م له كه‌مپی زانكۆ له بناری بانی مه‌قان.