thumb

ئاگاداری... زانکۆی چەرموو زیادکردنێکی ئاشکرا ڕادەگەیەنێت

زانکۆمان  هەڵدەسێت  بە  بەکرێدانی کۆشکی حانووتی بەشە ناوخۆیی کچان لەبەر ڕۆشنایی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لەهەرێمی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠٢١) بە شێوەی زیادکردنی ئاشکرا بۆماوەى (١) یەک ساڵ، لە ڕێکەوتی (٢١ -١٢ - ٢٠٢٥) ڕۆژی (یەکشەممە) لەسەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو  کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی، هەر کەسێک ئارەزوومەندە بەشداری بکات سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆ چەرموو بەشی کاروباری یاسایی بکات بە مەبەستی وەرگرتنی مەرج و ڕێنماییەکان.

لەگەڵ ڕێزدا...

تێبینی :

1.    بەشداربوو بڕی بارمتەی یاسایی (٠٠٠,٣٠٠) سێ سەد هەزار دینارى عێراقى دادەنێت بەچەکى پەسەندکراو ( شیک معتمد )کە دەرچووبێت لەیەکێک لەبانکە حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و ئاراستەى سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو کرابێت.

2.    کرێی بڵاوکردنەوە و بانگەوازەکانى ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچێت.

3.    کرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی (٢٪) بڕی بەرامبەری بەکرێدان (بدل الایجار) دەکەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچیت.

4.    ئەوبەشداربووەى زیادکرنەکەى بۆدەردەچیت پابەندە بەپێدانى تەواوى خەرجى و ڕسوماتى گرێبەست.

5.    ئەگەر ڕۆژى زیادکردنەکە بەر پشووى فەرمى کەوت ئەوا زیادکردنەکە دەکەوێتە ڕۆژى دواى پشووەکە.

6.    بەشداربوو پێویستە لەڕۆژى زیادکردنەکەدا ناسنامەى باری شارستانى یان کارتى نیشتمانى پێبێت.

7.    ئەو بەشداربووانەی کە پێشتر لەگەڵ زانکۆی چەرموودا  پێشلکاری لە گریبەستەکانی زانکۆمان هەبووە مافی بەشداریکردنیان نابێت .

8.    بەشداربوو پێویستە لە رەگەزی مێ (ئافرت) بێت .

شێرکردن: