زانکۆی چەرموو خولێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی Peace Educator Training ڕاهێنانی پەروەردەکاری ئاشتی" ڕادەگەیەنێت
دامەزراوەی (HWPL)ی نێودەوڵەتیی کۆری، کە دامەزراوەیەکی ناحکومی قازانج نەویستە و کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاشتی لەڕێگەی یاسا و پەروەردە و ئاینەوە، خولێکی تایبەت بە مامۆستایان و پەروەردەکاران ڕادەگەیەنێت و هەر کەس خوازیار بێت دەتوانێت لە رێگەی فۆڕمی تایبەتمەندەوە بەشداری بکات.
رێکخراوەکە لەگەڵ حکومەت و زانکۆ جیاوازەکان کاردەکات و ئەم خولە لە (١٠٧) وڵاتی جیهان بەڕێوەدەبرێت لەلایەن رێکخراوەکە و وەزارەتی خوێندنی باڵای وڵاتەکان و دامەزراوە ئەکادیمییەکانەوە.
پڕۆگرامەکە کار لەسەر پەروەردەی ئاشتی دەکات و بۆ ئەو مەبەستە داڕێژراوە کە مامۆستایان و پەروەردەکاران و دامەزراوەکان لەسەر ئەو میتۆدە کاربکەن، هەروەها خولەکە بەشێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەدەچێت و لە رێگەی زنجیرەیەک دانیشتنی هەفتانەوە دەبێت.
ئامانجی پڕۆگرامەکە بونیادنانی تۆڕێکی هاوبەشی پەروەردەکارانە کە پابەندبن بە بەرەوپێشبردنی ئاشتی لەناو پۆل و کۆمەڵگەدا، لە ڕێگەی ئەم هەوڵە بەکۆمەڵەوە دەیەوێت ڕۆڵی پەروەردەیی عێراق بەهێز بکات لە پەروەردەکردنی نەوەیەک کە ئاشتی نەک تەنها وەک چەمکێک بەڵکو وەک شێوازێکی ژیان ببینێت.
دوا وادە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی بەشداریکردن رۆژی شەممە (٢٢ - ١١ - ٢٠٢٥) دەبێت و پڕۆگرامەکە بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی دەبێت و ڕێکەوتی (٢٨ - ١١ - ٢٠٢٥) دەستپێدەکات و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت و رۆژی (٢٠ - ١٢ - ٢٠٢٥) کۆتایی دێت و هەفتانە یەک ڕۆژ بەشێوەی ئۆنڵاین وانە دەوترێتەوە.
بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداریکردن و ناردنی داواکاری: کرتە لێرە بکە