سەرۆکی زانکۆی چەرموو سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی کرد
18-08-2025
سەرۆکی زانکۆی چەرموو سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی کرد
ڕۆژی دووشهممه ڕێكهوتی (2025/8/18) دکتۆر هەڵەت ڕەشید سەرۆکی زانکۆی چەرموو سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی کرد لەلایەن د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، پێشوازی لێکرا، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پێشنیازو داواکارییەکانی زانکۆی چەرمو کرا، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکە تایبەت بوو بە سەوزکردنی کەمپی زانکۆی چەرموو.
پارێزگاری سلێمانی بەڵێنی هاوکاری پێدان لەدروستکردنی چەند باخچەیەک بۆ زانکۆی چەرموو.
