زانکۆی چەرموو: پانێڵی زمانی کوردی، لەبەردەم دەرفەت و ئاڵنگاریدا بەڕێوەچوو
16-11-2025
زانکۆی چەرموو: پانێڵی زمانی کوردی، لەبەردەم دەرفەت و ئاڵنگاریدا بەڕێوەچوو
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (١٦ – ١١ - ٢٠٢٥) بە ئەمادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران، لیژنەی ڕۆشنبیریی بەشی زمانی کوردی؛ پانێڵێکی بە ناونیشانی: زمانی کوردی، لەبەردەم دەرفەت و ئاڵنگاریدا ڕێکدەخست.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر.د. مستەفا ڕەزا مستەفا – پانێڵست، ناونیشانی باس: یاسای زمانەکان و دەرفەتی ڕاژەکردنی زمانی کوردی.
دکتۆر نەجم ڕۆستەم – پانێڵست، ناونیشانی باس: ڕۆڵی ئەدەبیات لە پێشخستن و ڕاژەکردنی زمانی کوردییدا.
مامۆستا ئاریا یاسین عەبدوڵڵا – پانێڵست، ناونیشانی باس: ڕاگەیاندن؛ دەرفەت و ئاڵنگاریی لەبەردەم زمانی کوردیدا.
مامۆستای یاریدەدەر. دەشتی بەهجەت محەمەد – پانێڵست، ناونیشانی باس: لێکەوتە نەرێنییەکانی خوێندنی زمانی بیانی لە خوێندنە ئەهلییەکاندا.
مامۆستای یاریدەدەر. ئەڤین عەبدولقادر خەلیفە - بەڕێوەبەری پانێڵ.



