ئاگادارییهک له بهڕێوهبهرێتی بهشهناوخۆییهكانی زانكۆوه
بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خۆیندن (٢٠٢٥ـ ٢٠٢٦) بەڕێوەبەرێتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی چەرموو هیوای ساڵێکی پڕ زانست و ئاسودەیی بۆ خوێندکاران دەخوازێت، هەروەها ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران دەکاتە کە پێویستیان بە بەشەناوخۆییەکانە لە ڕێكهوتی(٢٠٢٥/٩/٢١) ڕۆژی یەک شەمە تا ڕۆژی پێنج شەممە دەرگای بەشەناوخۆییەکان بەڕووی خوێندکاراندا دەکرێتەوە و پێشوازی لەخوێندکاران دەکرێت بۆ پێدانی بەشەناوخۆییەکان لەکاتژمێر (٩)ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر (١:٣٠)ی پاشنیوەڕۆ. پێداویستی و مەرجەکانی مامەڵەکردنی خوێندکاران بۆ وەرگرتنی بەشی ناوخۆیی:
یەکەم/ پێویستە سەرجەم ئەم بەڵگەنامانە بێ کەم و کورتی پێشکەش بەکارگێڕی بەشەناوخۆییەکان بکرێت
. ـ کۆپی کارتی نیشتیمانی.
ـ کۆپی کارتی زانیاری.
ـ یەک وێنەی ملەون.
ـ بەڵێنامەی یاسایی کە لە بەڕێوەبەرێتی یاسایی له سەرۆکایەتی زانکۆ دەکرێت.
ـ بڕی (٢٥٠٠٠) هەزار دیناری (ژمێریاری) وەک ئەمانەت وەردەگیریت لەخوێندکاران کە لەبەڕێوەبەرێتی بەشەناوخۆییەکان دەکرێت.
دووەم/ پێویستە سەرجەم خوێندکاران خۆیان ئامادەبن.
سێهەم/ ئەگەر دەرکەوت هەر خوێندکارێک بەمەبەست زانیاری هەڵەی پێشکەش کارگێڕی بەشەناوخۆییەکان کردوە یان بەڵگە و دۆکومێنتی هاوڕێکانی بەکارهێناوە بۆ وەرگرتنی ژوور ئەوا ڕاستەوخۆ بێبەش دەکرێت لەبەشەناخۆیی ڕێکاری یاسایی لەگەڵ دەکرێت.
تێبینی:
ـ خوێندکارانی دانیشتوی دەرەوەی ناوەندی پارێزگای سلێمانی ڕۆژانی یەک شەم، دووشەم، سێ شەمە واتە ڕۆژانی(٢٣/٢٢/٢١)ی مانگ سەردانی بەشەناوخۆییەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی ژورەکانیان.
-ئەوخوێندکارانەی دانیشتووی ناوەندی شاری سلێمانین پێویستیان بەبەشی ناوخۆییە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە (٩/٢٥/٢٤(سەردانی بەشەناوخۆییەکان بکەن بۆ وەرگرتنی ژوور ، جگە لەو ڕۆژانەی دیاریکراوەبۆیان سەردان نەکەن چونکە بەهیچ شێوەیەک مامەڵەکانیان لێ وەرناگیرێت هەروەها بەهۆی کەمی شوێنی نیشتەجێبوون لەبەشی ناوخۆیی بە پێی پێویستی و لە حاڵەتی هەبوونی شوێن بەشەناوخۆییان پێدەردرێت.
- خوێندکار پێویستە پابەندبێت بەكاتهوه تەنها لەوکاتانەی دیاریکراوە دەتوانێت بگەڕێتەوە بەشی ناوخۆیی.
- پێویستە سەرجەم پێداویستیەکانی مامەڵە ئامادەبێت کە لە سەرەوە ئاماژەی پێدراوە بەپێچەوانەوە مامەڵەکە وەرناگێریت، خوێندکار خۆی بەرپرس دەبێت.