
لیژنه‌ی په‌ره‌پێدانی زانكۆ وۆركشۆپێكی بۆ مامۆستایان ڕێكخست
ڕۆژی سێشەممە، ڕیکەوتی (2025/2/25) بەئامادەبوونی پ.د. عەلی وەهاب ـ ڕاگری سەنتەری چەرموو، ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و ڕاگری کۆلێژی کار، به‌رێوه‌بوری دڵنیایی جۆری و ژمارەیەک لە مامۆستایان، لیژنه‌ی په‌ره‌پێدانی زانكۆ له سەنتەری چه‌رموو بۆ (توێژینه‌وه و ڕاهێنان و راوێژكاری)، وۆركشۆپێكی به‌مه‌به‌ستی ناساندنی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام(SDG) بۆ مامۆستایان ڕێكخست .
له وۆركشۆپه‌كه زانیاری پێویست بۆ ئاماده‌بووان خرایه‌ڕوو تاكو بتوانرێت به هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی زانكۆ بخرێته ئاستێكی شایسته كه بتوانێت كێبركێ له‌گه‌ڵ زانكۆ جیهانییه‌كان بكات.
پێشكه‌شكاران:
ـــ د.یاسین غه‌فور
ـــ م.ی. هه‌تاو جه‌لال
وێنه: امداد وه‌لی