تاوتوێکردنی ماستەرنامەیهک له بهشی زمانی كوردی بهڕێوهچوو
ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی (١٥ / ١٠ / ٢٠٢٥) گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (هادی حەسەن حوسێن) بە ناونیشانی ( گوتاری شیعریی شێرکۆ بێکەس له دیوانی دەربەندی پەپولەدا)، لە هۆڵی (د.عەزیز محەمەد) بەڕێوەچوو. ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لە بەڕێزان
1- پ.د. هیمداد حوسێن بکر - سەرۆکی لیژنە.
2- پ.ی.د. میران جلال محمد – ئەندام.
3- پ.ی.د. ڕزگار عمر فەتاح- ئەندام.
4- پ.د. سامان عزالدین سعدون - ئەندام و سەرپەرشت.
بەناوی سەرۆکایەتیی بەشەوە پیرۆزبایی لە خوێندکار دەکەین، بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە ئەدەبی کوردیدا.