زانكۆی چه‌رموو: خولێكی ڕاهێنان به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ڕێککەوتی ( 15 / ١٠ / ٢٠٢٥) به ئاماده‌بونی دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، دكتۆر حیدر عبدلزه‌هرا به‌رپرسی ناوه‌ندی مه‌شوره بۆ توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان، یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو. ژماره‌یه‌ک له مامۆستایانی زانكۆی چه‌رموو و توێژه‌ران و مامۆستایانی زانكۆكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ، خولێكی ڕاهێنان به ناونیشانی: به‌رنامه‌ی نوێ له بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه، به‌ڕێوه‌چوو، مامۆستایان و پسپۆرانی كۆلێژه‌ی په‌روه‌رده‌ی كراوه سه‌ر سه‌ر به وه‌زراره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق به‌شداریانكرد له خوله‌كه‌دا كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
خوله‌كه به‌هاوبه‌شی له‌نێوان زانكۆی چه‌رموو و ناوه‌ندی مه‌شوره بۆ توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان له شاری به‌غداد ڕێكخرابوو، وانه‌كانیش له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر.د. سه‌عد عه‌لی زاهیر وانه‌بێژی نێوه‌ده‌وڵه‌تی و ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق پێشكه‌ش ده‌كرا، دواتر قه‌ڵغانی ڕێز پێشكه‌شی (دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید) سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو كرا، پاشان بڕوانامه پێشكه‌شی به‌شداربووان كرا.