
زانکۆی چەرموو: حەوتەمین کۆنفرانسی زانستیی بۆ زانستە کرداریی و مرۆییەکان بەڕێوەچوو
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (2025/2/22) بەئامادەبوونی د. هەڵەت ڕەشید ـ سەرۆکی زانکۆی چەرموو، پ.ی.د. حەیدەر فەوزی جێگری یەکێتیی نێودەوڵەتیی بۆ داهێنەران لە عێراق، نوێنەری سەندیکای ئەکادیمیانی عێراقی و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و ئەکادیمیان، حەوتەمین کۆنفرانسی زانستیی بۆ زانستە کرداریی و مرۆییەکان بە ناونیشانی: فێرکردن و ڕۆشنبیریی بەرهەمی داهێنانن، لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرموو بەڕێوەچوو.
لەوتەیەکدا د. هەڵەت ڕەشید ـ سەرۆکی زانکۆی چەرموو دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی کۆنفراسەکە کرد، هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ توێژەرانی بەشداربوو خواست.
پ.ی.د. حەیدەر فەوزی جێگری یەکێتیی نێودەوڵەتیی بۆ داهێنەران لە عێراق ڕایگەیاند ئەم کۆنفرانسە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە بەهۆی ئەوەی زانکۆی چەرموو توانیەتی کرانەوەی زانستیی باش بەڕێوەببات.
دواتر توێژەرانی بەشداربوو توانیان توێژینەوەکان پێشکەش بکەن.
وێنە: تـوانـا هـادی








