thumb

زانکۆی چەرموو: یەکەمین دیداری گەشەپێدانی ئابووری چەمچەماڵ بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٧ -١٢-٢٠٢٥) بە ئامادەبونی دکتۆر هەڵەت ڕەشید- سەرۆک زانکۆی چەرموو، عەدنان عوسمان سەرۆکی دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیجی، ئەندامانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان) ، ڕەمەک ڕەمەزان قائیمامی قەزای چەمچەماڵ، ئەندمانی ئەنجومەنی زانکۆ و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی قەزای چەمچەماڵ و مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرمایەداران و ڕۆشنبیران، زانکۆی چەرموو بەهاوبەشی دامەزراوەی ڤیژن یەکەمین دیداری گەشەپێدانی ئابووری چەمچەماڵ ڕێکخست.

دکتۆر هەڵەت ڕەشید- سەرۆک زانکۆی چەرموو وتەیەکی پێشکەشکرد و دەستخۆشی هەبوو بۆ ڕێکخەرانی دیدارەکە، پاشان وتی ئەم دیدارە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی دەبێت چونکە چەمچەماڵ خاوەنی سامانێکی سروشتی تۆکمەیە.

دیدارەکە لە سێ پانێڵ پێکهاتبوو ، بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی ئابووریی شارۆچکەکە و دەرفەتەکان بۆ بەرەوەپیشچوونی ئابوریی قەزاکە و ئەکادیمی و پسپۆڕان لەبارەی پرسی گەشەپێدانی چەمچەماڵەوە گفتۆگۆ یان دەکرد.

لە دیدارەکەدا دەرفەتەکانی پەرەپێدانی کەرتی وەبەرهێنان لە چەمچەماڵ چۆن لەو رێگەیەوە هەلی کار بڕەخسێنرێت خرایەڕوو، دواتر  بڕوانامە بەخشرایەوە پانێڵستەکان.

 

 

 

 

 

 

 

شێرکردن: