thumb

زانكۆی چه‌رموو: 4/14 لـه‌ یـادی تـاوانـی جـیـنـۆسـایـدی ئـه‌نـفـالـدا پانێڵێكی زانستیی به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی دووشەممە، ڕیکەوتی (2025/4/14) به‌ئا‌ماده‌بوونی د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید - سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، به‌رپرسانی حكومی و حزبی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و مامۆستایان و خوێندكاران به‌ڕێوه‌به‌رێتی دڵنیایی جۆری زانکۆی چەرموو بە هەماهەنگی ڕێکخراوی چەرموو بۆ پرسی ئەنفال، پانێڵێکی زانستیی به‌ ناونیشانی: جینۆساید و نه‌ته‌وه‌سازیی، ڕێكخست بۆ:

- د. فاروق ڕه‌فیق - سکۆڵەری بواری فەلسەفە، ناونیشانی باس: کۆتاییە کۆمیدییەکەی زڕە /ناسیۆنالیزمێک.

- د. هەورامان فه‌ریق کەریم -کۆمەڵناسی سیاسی، ناونیشانی باس: نەتەوەسازی کۆڵەوار/ کۆیادەوەری و نەتەوەسازی لەهەرێمی کوردستان.

- کرمانج یونس عوسمان - مامۆستا و پسپۆری یاسایی نێودەوڵەتی/ ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی وەزارەتی داد، ناونیشانی باس: پەیوەندی نێوان بەدەوڵەتبوون و تاوانی جینۆساید.

 به‌كر حمه‌ حسێن/ به‌ڕێوه‌به‌ری پانێڵ.

دواتر بڕوانامه به‌خشرایه‌ ستافی پانێڵه‌كه‌.‌

 

وێنە: توانا هادی

 

 

 

 

شێرکردن: