ئاگاداری... بۆ دەرچووە سێ یەکەمەکانى (بكالۆريۆس) ساڵی خوێندنی (2024 - 2025)
زانکۆى چەرموو ئاگادارى دەرچووە سێ یەکەمەکانى (بكالۆريۆس) ساڵی خوێندنی (2024 - 2025)، كە دانیشتوى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم دەکاتەوە ڕۆژى سێ شەممە( 2025/10/14) تاکو (2025/10/15) سەردانى بەڕێوەبەرایەتى تۆمارى گشتى زانکۆ بکەن بەمەبەستى پڕکردنەوەى فۆرمى دامەزراندن لەسەر میلاکى حکومەتى فیدراڵ .
1- پێشکەشکار فۆرمی داوکاری دامەزراندن و فۆرمی وەرگرتنی کۆد بەدەستی پڕ دەکاتەوەو ئیمزاى لەسەر دەکات.
2- پێویستە دەرچوو ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆی ببات لە کاتی پێشکەشکردن:
· کارتی نیشتیمانی دەرچوو لەگەڵ کارتی نیشتیمانی دایک و باوکی دەرچوو.
· کارتی زانیاری یان بەڵگەنامەی نیشتەجێ بونی مۆرکراو لە یەکێک لە پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
3- هەر دەرچویەک سەردانی تۆمارى کۆلێژ نەکات و فۆرمی دەستی پڕنەکاتەوە بێ بەش دەبێت لە وەرگرتنی کۆدو دامەزراندن.
4- لە ئێستادا تەنها کۆد دروست دەکرێت و لە داهاتودا دامەزراندنەکە لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی دەبێت بەپێی شوێنی نیشتەجێبون.