تاوتوێکردنی ماستەرنامەیەک لە بەشی زمانی عه‌ره‌بی بەڕێوەچوو
ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕێککەوتی ( 13 / ١٠ / ٢٠٢٥)، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (دریڤان عبدالواحد كریم)، بە ناونیشانی السلطة الذكورية في ديوان (تأريخ يتمزق في جسد امرأة) له هۆڵی (دكتۆر عه‌زیز) به‌ڕێوه‌چوو، پاش گفتوگۆیەکی چڕ‌وپڕ، نامەکە وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:
1- پ.د. نزار شكور شاكر – سه‌رۆكی لیژنه.
2- پ.ی.د. ڕه‌مه‌زان مه‌حمود كه‌ریم – ئه‌ندام.
3- پ.ی.د. عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم فه‌قێ ساڵح – ئه‌ندام.
4- پ.ی.د. هاوژین عه‌بدولخالق غه‌ریب – ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشت.
بەناوی سەرۆکایەتیی بەشەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەر لە زمانی عه‌ره‌بیدا.