thumb

گفتوگۆی نامەی ماستەر

ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ( ١٢ / ١٠ / ٢٠٢٥)، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (هەرێم مەجید تۆفیق)، بە ناونیشانی (بنەما ئەخلاقییەکان لە شیعری هاوچەرخی کوردیدا، لەتیف هەڵمەت بە نموونە) لە هۆڵی (مودەڕیس) لە کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور بەڕێوەچوو. لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی لای خوارەوە پێکهاتبوون:

1-   پ.د. ئیدریس عەبدوڵا مستەفا، سەرۆکی لیژنە.

2-   پ.ی.د. عەبدلواحید ئیدریس شەریف - ئەندام.

3-   پ.ی.د. بێستون عادل عەلی - ئەندام.

4-  پ.د. مەهدی فاتیح عومەر - ئەندام و سەرپەرشت.

بە ناوی هەردوو سەرۆکایەتیی بەشی کوردیی زانکۆی چەرموو و هەڵەبجە، پیرۆزبایی لە خوێندکاری ناوبراو دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین. جێی ئاماژەیە، کە هەردوو بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی چەرموو و کۆلێژی پەروەردەی شارەزووری زانکۆی هەڵەبجە، کە هاوبەشبوون لە ڕەخساندنی ئەم خولەی خوێندنی باڵادا.

 

 

 

شێرکردن: