مامۆستایەکی زانکۆی چەرموو بەشداریکرد لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی بەریتانیا
مامۆستای یاریدەده‌ر. ھاوار ڕەفعه‌ت ستار، لە سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی چەرموو بۆ تاوانەكانی ئەنفال و جینۆساید/ سەنتەری چەرموو ـ زانکۆی چەرموو، بەشداری کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی کرد كه لە وڵاتی بەریتانیا ـ شاری لەندەن، ناوبراو توێژینه‌وه‌یه‌كی بە ناونیشانی: Domestic Hierarchies and the Quest for International Recognition of the Anfal Genocide.، له كۆنفڕانسی (Kurdish Studies Conference 2025) پێشكه‌شكرد، كۆنفڕانسه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو زانكۆ The london school of economics and political science و University of Sheffield ڕێكخرابوو كه‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی خایاند.