thumb

زانكۆی چه‌رموو: 14/4 لـه‌ یـادی تـاوانـی جـیـنـۆسـایـدی ئـه‌نـفـالـدا پانێڵێكی زانستیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌ڕێوه‌به‌رێتی دڵنیایی جۆری زانکۆی چەرموو بە هەماهەنگی ڕێکخراوی چەرموو بۆ پرسی ئەنفال، پانێڵێکی زانستیی به‌ ناونیشانی: جینۆساید و نه‌ته‌وه‌سازیی، ڕێكده‌خات بۆ:

د. فاروق ڕه‌فیق - سکۆڵەری بواری فەلسەفە، ناونیشانی باس: کۆتاییە کۆمیدییەکەی زڕە /ناسیۆنالیزمێک.

د. هەورامان فه‌ریق کەریم -کۆمەڵناسی سیاسی، ناونیشانی باس: نەتەوەسازی کۆڵەوار/ کۆیادەوەری و نەتەوەسازی لەهەرێمی کوردستان.

کرمانج یونس عوسمان - مامۆستا و پسپۆری یاسایی نێودەوڵەتی/ ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی وەزارەتی داد، ناونیشانی باس: پەیوەندی نێوان بەدەوڵەتبوون و تاوانی جینۆساید.

 به‌كر حمه‌ حسێن/ به‌ڕێوه‌به‌ری پانێڵ.

 

له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 14/4/2025، كاتژمێر (3)سێی پاشنیوه‌ڕۆ، شوێن: هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ.

شێرکردن: