
زانكۆی چه‌رموو: لـه یـادی تـاوانـی جـیـنـۆسـایـدی ئـه‌نـفـالـدا پانێڵێكی زانستیی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی یه‌كشەممە، ڕیکەوتی (2025/4/13) به‌ئا‌ماده‌بوونی پ.ی.د. هاوژین عه‌بدولخالق – نوێنه‌ری سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و به‌رپرسانی حكومی و حزبی و مامۆستایان و خوێندكاران، سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی چەرموو بۆ تاوانەكانی ئەنفال و جینۆساید بە ھەماھەنگی یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان پانێڵێكی، بە ناونیشانی (جینۆسایدی كورد:دانپێدانان ،بەرپرسیارێتی،دادپەروەری) ڕێكخست، بۆ:
سالار محمود - نوسەر و توێژەر، ناونیشانی باس: چۆنێتی رێگریکردن لە دووبارەبونەوەی تاوانە نێودەوڵەتییەکان.
عەدالەت عومەر - نوسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید، ناونیشانی باس: پڕۆژەی ئەرشیفی نەتەوەیی جینۆسایدی کوردستان.
د.فاتیح سەنگاوی - توێژەری بواری ئەنفال و ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان، ناونیشانی باس: جینۆسایدی ئەنفال کەیسێکی پەراوێزخراو.
د. نەوشیروان حوسێن - بەڕێوەبەری پانێڵ.
دواتر بڕوانامه به‌خشرایه ستافی پانێڵه‌كه.
وێنه: وه‌هاب ئه‌حمه‌د