زانکۆی چەرموو: وۆرکشۆپێک دەربارەی متمانەبەخشین بەڕێوەچوو
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (١٣ - ١ - ٢٠٢٦) بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان وۆرکشۆپێکی ڕێکخست بە ناونیشانی: ناساندنێک بۆ متمانەبەخشین، سەبارەت بە پێوەرەکانی متمانەبەخشین بە دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
پێشکەشکاران:
مامۆستا لە نجە عاسی.
مامۆستا دێکان جەزا.