زانکۆی چەرموو: پانێڵێک دەربارەی ڕاپەرینی ساڵی (١٩٨٨)ی چەمچەماڵ بەڕێوەچوو
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (١٢-٤-٢٠٢٦) بە ئامادەبوونی دکتۆر هەڵەت ڕەشید سەرۆکی زانکۆی چەرموو، ڕاگری سەنتەری چەرموو و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و ڕۆشنبیران، پانێڵێک بە ناونیشانی: (١١-٤-١٩٨٨) لاپەڕەیەکی زێڕینی مێژووی شارێکە، کە لە ڕۆژگارێکی پڕ نائومێدیدا مژدانەی هەستانەوە بوو بەڕێوەچوو، چالاکییەکە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی چەرموو بۆ تاوانەكانی ئەنفال و جینۆساید ڕێکخرابوو.
ستاف:
پرۆفیسۆری یاریدەدەر.د. فەرهاد عبدالعزیز – پانێڵیست.
مامۆستا ڕێبوار صابر – پانێڵیست و شایەتحاڵ.
مامۆستا هاوار ڕەفعەت – بەڕێوەبەری پانێڵ.
دوای گفتووگۆی ئامادەبووان، بڕوانامە بەخشرایە ستافی پانێڵەکە.
وێنە: توانا هادی