
وۆركشۆپێک بۆ ژماره‌یەک توێژه‌ری زانكۆ ڕێكخرا
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2025/1/5) به ئاماده‌بوونی پ.ی.د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، ژماره‌یه‌ک له مامۆستایان، زانکۆی چەرموو بە هاوکاری زانکۆی ئۆترێخت - هۆڵەندا، و ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی، وۆرکــشـۆپـێـکی ڕاهـێـنـانـی دوو ڕۆژه، بــه نـاونـیـشـانـی: Mastering Organised Thought ، بۆ توێژه‌ران ڕێكخرا، له وته‌یه‌ك سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو ده‌ستخۆشی هه‌بوو بۆ ڕێكخەرانی وۆركشۆپه‌كه، له وۆركشۆپه‌كه‌دا توێژەران ڕاهێنانیان پێدەکرێت لەسەر بابەتەکانی (چۆنیه‌تی هەڵبژاردنی ناونیشانی توێژینەوە، چۆنیەتی دروستکردنی نەخشە بۆ هەڵبژاردنی بابەتێکی دیاریکراوی توێژینەوه، چۆنیەتی بەکارهێنانی تەواوی گوگڵ سکۆلار، چۆنیەتی هەڵبژاردنی پرسیاری توێژینەوە، بنەماکانی هەرەمی توێژینەوە). بڕیاریشه له كۆتاییدا بڕوانامه‌ی به‌شداربوون پێشكه‌شی مامۆستایان بكرێت.