گفتوگۆی نامەی ماستەر
گفتوگۆی نامەی ماستەر
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێککەوتی(٢٠٢٥/١٠/٩)، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (هاوژین ستار شەمسەدین)، بە ناونیشانی (مۆدێرنیتە و پێدراوەکانی ڕۆڵیان لە چنینی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران دا) لە هۆڵی (مودەڕیس)ی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور- زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو. لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی لای خوارەوە پێکهاتبوون:
1- پ.د. فەرهاد قادر کەریم- سەرۆکی لیژنە.
2- پ.ی.د. سەبوور عەبدولکەریم حەمەکەریم – ئەندام.
3- پ.ی.د. کەیفی محەمەد عەزیز- ئەندام.
4- پ.ی.د. ئەحمەد محەمەد ڕەشید میرە- ئەندام و سەرپەرشت.
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنە، گفتوگۆیەکی زانستیی تێروتەسەلی چوار کاتژمێرییان لەگەڵ خوێندکارەکەدا ئەنجامدا و ڕێوڕەسمەکانی گفتوگۆکردنی ماستەرنامەکە بەسەرکەوتوویی پەسەندکرا. بە ناوی بەشی کوردی، کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی چەرمووەوە، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە ئەدەبی کوردیدا.
جێی ئاماژەیە، کە هەردوو بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی چەرموو و کۆلێژی پەروەردەی شارەزووری زانکۆی هەڵەبجە، کە هاوبەشبوون لە رەخساندنی ئەم خولەی خوێندنی باڵادا.