سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو به‌شداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی كرد
ڕۆژی يه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی (2025/9/7) دكتۆر هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو سه‌ردانی شاری به‌غدادی كرد به‌شداریكرد له كۆبونه‌وه‌یه‌ک كه تایبه‌ت بوو بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا بە بابەتی (هەڵسوکەوت و ڕەفتاری خوێندکاران لە قوتابخانە و زانکۆکان)كۆبونه‌وه‌كه به‌چاودێری به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر عه‌دنان سه‌راج ڕاوێژكاری خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده له نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕێكخرابوو له كۆبونه‌وه‌یه‌كه‌دا چه‌ندین ڕاسپارده و پێشنیار ده‌رباره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی خوێندكار له زانكۆ و په‌یمانگه‌كاندا گفتووگۆی له باره‌وه كرا، كۆبونه‌وه‌كه كه‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی خایه‌ند ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراق و ژماره‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌كادیمیان ئاماده‌بوون.