thumb

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆكی زانكۆی چەرموو دانپێدانانی هەمیشەی زانكۆكەكەی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ڕاگەیاند

ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی (10-3-2026) دكتۆر هەڵەت ڕەشید سەرۆكی زانكۆی چەرموو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دانپێدانانی هەمیشەی زانكۆی چەرمووی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە ڕاگەیاند. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە پێشتر زانکۆی چەرموو دانپێدانانی لە مانگی شەشی ساڵی (2024) وەرگرتبوو ، بەڵام چەند مەرجێک دانرابوو کە پێویست بوو تاکوو (1ـ1ـ2026) جێبەجێبکرێت، پاش جێبەجێکردنی مەرجەکان و گۆرینی ناوی کۆلێژی کار بۆ کۆلێژی کارگێڕی وئابووری، هەروەها بەشی تاقیگەی پزیشکی بۆ بەشی شیکاری نەخۆشییەکان، لە ڕێکەوتی (8ـ3ـ2026)ەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە عێراق دانپێدانانی زانکۆی چەرموو کرد بەهەمیشەیی و بۆ ساڵی ئایندە سەرجەم بەش و کۆلێژەکانی زانکۆی چەرموو لە ڕێبەری خوێندکارانی زانکۆکانی عێراق دادەنرێت و دەرچووانی ئەم بەشانە دەتوانن سود لە دامەزاراندنی خوێندنی باڵای حکومەتی ناوەند ببینن. لە کۆتایشیدا سەرۆکی زانکۆ سوپاسی تایبەتی ئاراستەی بەرێز (عەتا محمەد بەرێوبەری نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆکی حکومەت)کرد، کە لەماوەی مانەوەی شاندی بەغداد هاوکاری زانکۆی چەرموو بوو، هەروەها سوپاسی هەریەک لەبەڕیزان پارێزگاری سلێمانی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر و لیوا بەختیار ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد کە هاوکاری زانکۆ بوون

 

 

 

شێرکردن: