تاوتوێکردنی ماستەرنامەیەک لە بەشی زمانی کوردی بەڕێوەچوو
ڕۆژی پێنجشهممه ڕێکەوتی (2025/10/9)، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکار(هاوکار فەتاح حەیدەر)، بە ناونیشانی (فەرهەنگی ئەلیکترۆنی لە ڕووی نوێگەری و سودوەرگرتنەوە)، پاش گفتوگۆیەکی چڕوپڕ، نامەکە وەک خۆی وەرگیرا. ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:
1- پ.د. عەبدولواحید موشیر مەحمود - سەرۆکی لیژنە.
2- پ.د. شاخەوان جەلال فەرەج – ئەندام.
3- پ.ی.د. هەژار حوسێن والی – ئەندام.
4- پ.ی.د. سۆزان سەعدوڵڵا عەبدولغەنی- ئەندام و سەرپەرشت.
بەناوی سەرۆکایەتیی بەشەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەر لە زمانی کوردیدا.