
مامۆستایه‌كی زانكۆی چه‌رموو به‌شداری كۆنفڕانسێكی نێوده‌وڵه‌تیی كرد
لە ڕۆژانی (6-8 ی 5- 2025) د. مه‌ریوان عه‌بدولمه‌جید – مامۆستا و سه‌رۆكی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت/ خوێندنی ئێواران – زانكۆی چه‌رموو، توێژینه‌وه‌یه‌كی به ناونیشانی (پەروەردەو تواناسازی و پێشەنگکاری) لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆلێژەکانی پەروەردەی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین پێشكه‌شكرد.
توێژینه‌وه‌كه دەربارەی (هۆکارەکانی بێزاری خوێندکاران لە خوێندن لەزانکۆکانی هەرێمی کوردستان) بوو، لە توێژینەوەکەدا (10)ده زانکۆ لە سەرجەم شارەکان بە نموونە وەرگیراوە، لە دەرئەنجامدا گەیشتنە ئەوەی کە هەریەک لە (ژینگەی زانکۆ، پرۆگرام، کەسایەتی مامۆستا و شێوازی وانەوتنەوەی، هۆکاری خوودی لای خوێندکار، بارودۆخی کۆمەڵایەتی) هۆکارن له بێزاربوون لە خوێندن لای خوێندکارانی زانکۆ.