thumb

مامۆستایه‌كی زانكۆی چه‌رموو فاندێکی سه‌باره‌ت نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌ده‌ستده‌هێنا

زانکۆی چەرموو ڕێکخستنی چوارەمین سیمپۆزیۆمی زانستیی خۆی سەبارەت بە شێرپەنجە و چارەسەری شێرپەنجە ڕادەگەیەنێت، بەهاوکاری پرۆگرامی فیزیای بێسنوور ی (PWF)ی سەنتەری نێودەوڵەتی فیزیای تیۆری (ICTP) لە وڵاتی ئیتاڵیا.

 دکتۆرفرمێسک جه‌لیل ئه‌بوبه‌كر - مامۆستا لە  به‌شی فیزیا/ كۆلێژی زانست - زانکۆی چەرموو و توێژەر لە پەیمانگای نیشتمانی فیزیای ئەتۆمی (INFN) لە ئیتاڵیا بە هاوبەشی لەگەڵ دکتۆر فابریزیۆ سکۆپێلیتی - پسپۆر لە نەخۆشخانەی کانیزارۆ لە کاتانیای ئیتاڵیا ئەم پشتگیرییەیان بەدەستهێناوە بۆ زانکۆی چەرموو بۆ فراوانکردنی گفتوگۆی زانستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و پەرەپێدانی و پێکەوەبەستنی له‌بوارە جیاوازاکانی زانست و پزیشکییدا لە دەستنیشانکردنی پێشوەختەو چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستاندا.

 سیمپۆزیۆمی ئەمساڵ بەردەوام ده‌بێت لە نەریتێکی گەشەسەندوو لە زانکۆی چەرموو، کە چوارەمین چالاکییە لە زنجیرەیەکی تایبەتدا کە تیایدا تیشک خراوەتە سەر توێژینەوەکانی شێرپەنجە، بەشدارییەکی بەهێزی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تێدا دەبێت، کە فیزیازان، پزیشکانی شێرپەنجە، فیزیازانی پزیشکی و توێژەرانی کۆمەڵێک دامەزراوە و وڵات کۆدەکاتەوە.

 دکتۆر فرمێسک وتی: "ئێمە شانازی دەکەین کە ئەم یارمەتییەمان وەرگرتووە و بەردەوام دەبین لە دروستکردنی سەکۆیەک بۆ بۆپێشخستن ودابینکردنی نوێترین ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی پێشوەختەو چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە و پێکەوەبەستنی سەرجەم بوارەجیاوازەکانی زانست و پزیشکی وته‌كنه‌لۆژی و زیرەکی دەستکرد.

 ئەم سیمپۆزیۆمە وەک ناوەندێک دەبێت بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و پێشخستنی توێژینەوە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر چاودێری شێرپەنجە هەبێت لە هەرێمی کوردستان وعێراق.

شێرکردن: