گفتووگۆی تێزی خوێندکاری دکتۆرا (کۆسار سەعید غەفور) لە زانکۆی کەرکوک بەڕێوەچوو
ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی (6 -11 - 2025) گفتووگۆی تێزی خوێندکاری دکتۆرا (کۆسار سەعید غەفور) مامۆستا لەبەشی کارگێڕی نەوت و گاز و وزە کۆلێژی کارگێڕی و ئابوری – زانکۆی چەرموو، بەناونیشانی: الآمن البیئي وأثره في تحقيق التنمية المستدامة في إطار القانون الدولي، لە هۆڵی حمورابی لە کۆلێژی یاسا و ڕامیاری زانکۆی کەرکوک بەسەرکەوتووی بەڕێوەچوو، پاش گفتوگۆیەکی چڕو پڕ، نامەکە بە پلەی زۆر باش ( جید جدا عالي) وەرگیرا.
ئەنداماني لیژنەی گفتووگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوون :
پ.د. محمد خالد برع سەرۆکی لیژنە.
پ. د. طلعت جياد لجي- ئەندام.
پ.د. ماجد نجم عيدان ـ ئەندام.
پ.ی.د. بەڕێز فەتاح یونس- ئەندام.
پ.ی.د. سعدون حسیب عارف- ئەندام.
پ.ی.د. محمد مصطفى قادر - ئەندام و سەرپەرشتیار .
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی چەرمووە دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی وەرگرتنی بڕوانامەی دکتۆرا، هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.