تاوتوێکردنی ماستەرنامەیەک لە بەشی کیمیا بەڕێوەچوو
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٦ – ١١ - ٢٠٢٥) گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار( محمد سالار جلال) لەبەشی کیمیا – کۆلێژی زانست، بە ناونیشانی: Nanomaterials as Optical Sensors for Applications in Analytical Chemistry لە هۆلی (د.عزیز محمد) بەرێوەچوو، پاش گفتوگۆیەکی چڕوپڕ، ماستەرنامەکە بەسەرکەوتووی وەرگیرا.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەو پێکهاتبوون:
پ.ی. د. جمیل عبداللە جمعە – سەرۆکی لیژنە.
پ.ی. د. هێمن عبدول قادر –ئەندام.
پ.ی. د. نەوزاد نوری احمد – ئەندام.
پ.ی. د. وریا عثمان کریم – ئەندام و سەرپەرشتیار.
پ. د. نکتل عبدالحافظ حسین – ئەندام و سەرپەرشتیار.
بەناوی سەرۆکایتی بەشەوە دەستخۆشی و پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەر لە کیمیای شیکاریدا.