thumb

تاوتوێکردنی ماستەرنامەیەک لە بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەڕێوەچوو

ڕۆژی چوارشەممە‌، ڕێکەوتی (٥ - ١١ - ٢٠٢٥) گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار ( بێلان جەمال جەلال)  لە بەشی شیکاری نەخۆشیەکان – کۆلێژی زانست، بە ناوینشانی:  Evaluation of Antibiotic Resistance and Virulence Factors of Escherichia coli Strains Isolated from Cancer Patients،لە هۆڵی دکتۆر عەزیز محەمەد بەڕێوەچوو، پاش گفتوگۆیەکی چڕو پڕ، نامەکە وەرگیرا.

 ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوون:

پ.ی.د. سەهەند کمال الدین عارف - سەرۆکی لیژنە.

پ.ی.د. کارزان ڕەفیق صديق  - ئەندام.

پ.ی.د. سينا محمد علی – ئەندام.

د. بەناز عمر کریم - ئەندام و سەرپەرشتیار.

بەناوی سەرۆکایەتیی بەشەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی وەرگرتنی بڕوانامەی ماستەر لە شیکاری نەخۆشیەکان.

 

 

 

شێرکردن: