
سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو سه‌ردانی زانكۆی موسه‌نای كرد
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی (2025/5/6( د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید - سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، به یاوه‌ری په‌ری نوری ڕاوێژكاری تایبه‌تی سه‌رۆک كۆمار بۆ كاروباری گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان سه‌ردانی زانكۆی موسه‌نای كرد له شاری سه‌ماوه، له‌لایه‌ن (پ.د. حسين كامل الشاهر) سه‌رۆكی زانكۆی موسه‌ناوه پێشوازی لێكرا، له كۆبونه‌ویه‌كدا (یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت و ڕاگری كۆلێژی ده‌رمانسازی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری چالاكی خوێندكاران)ی زانكۆی موسه‌نا ئاماده‌بوون، جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه زانكۆی چه‌رموو و زانكۆی موسه‌نا سوربوون له سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان هه‌ردوولا كه پێشووتر واژووكراوه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو زانكۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر كات و شوێنی ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسێكی زانستیی ده‌رباره‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان.