گفتوگۆی نامەیەکی ماستەر له بهشی زمانی كوردی بهڕێوهچوو
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٤/٢/ ٢٠٢٦)گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (پشتیوان عوسمان محەمەدشەریف) ئەنجامدرا، لەژێر ناونیشانی: دەروازەی فەرهەنگیی مۆرفێم لە زمانی کوردییدا، لە هۆڵی دكتۆر عەزیز محەمەد بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لیژنە پێکهاتبوون لەم بەڕیزانە:
پ. ی. د. مزگین عبدالرحمان احمد سەرۆكی لیژنە
پ. ی. د. هەژار حسین والی - ئەندام
پ. ی. د. ئاریان صدیق عزیز - ئەندام
پ. ی. د. سازان ظاهر سعید - ئەندام
بە ناوی بەشی کوردییەوا، پیرۆزبایی لە خوێندکاری ناوبراو دەکەین، بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەرەوە لە زمانی کوردیدا.