تاوتوێکردنی ماستەرنامەیەک لە بەشی کوردی بەڕێوەچوو
ڕوژی شەممە ڕێکەوتی ٢٩ – ١١ -٢٠٢٥ گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (شیلان سدیق حەمید) لە بەشی کوردی – کۆلێژی پەروەردە، بە ناونیشانی (مامەڵەی فێرخوازانی زمانی دوهەم لە پێکهاتەکانی زماندا)، لە هۆڵی (د.عەزیز محەمەد)، بەڕێوەچوو.
لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی لای خوارەوە پێکهاتبوون:
پ.ی.د. ئاسۆس ئەنوەر سڵێمان - سەرۆکی لیژنە.
پ.ی.د. خۆشناو عەزیز حەمەئەمین – ئەندام.
پ.ی.د. هەژار حسێن والی، ئەندام.
د.ئاریان سدیق عەزیز، ئەندام و سەرپەرشتیار.
بەناوی سەرۆکایتی بەشەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زمانی کوردیدا.