thumb

دوو مامۆستای زانكۆی چەرموو بەشداریان کرد لە دووەمین كۆنفرانسی زانستیی زانكۆی بابل

ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ڕێكەوتی ٢٦-٢٧ ی ١٠ – ٢٠٢٥  كۆلێژی پەروەردە بۆ زانستەمرۆییەکانی زانکۆی بابل دووەمین كۆنفرانسی زانستیی ئەنجامدا بە ناونیشانی (داهێنانەكانی مرۆڤ و ژیری دەستكرد لە ڕوانگەیەكی تازەوە بۆ جیهانێكی گۆڕاو)  کۆنفرانسەکە بە بەشداری وڵاتانی توركیا وئيمارات و عومان و ميسر وجهزائير و یەمەن و زانكۆكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، هەر یەکە لە  (پرۆفیسۆری یاریدەدەر.د. نەوال نەعمان و مامۆستا ڕۆژان رفیق ئەحمەد) لە بەشی عەرەبی – کۆلێژی پەروەردەی زانكۆی چەرموو بە دوو توێژینەوەی جیاواز بەشداری كۆنفرانسەكەیان کرد.

 

 

 

 

 

شێرکردن: