thumb

بۆ یه‌كه‌مین جار ... زانكۆی چه‌رموو گۆڤارێكی زانستیی ده‌رده‌كات

 پاش هه‌وڵوماندووبوونێكی زۆری ستافێكی زانستیی توانرا گۆڤارێكی زانستیی به‌ ناونیشانی (گۆڤاری چەرموو بۆ زانستەسروشتی و تەکنەلۆژییەکان) به‌ر‌هه‌م بهێنرێت.

پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر.د. دانا خدر سابیر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاره‌كه‌ ڕایگه‌یاند ئامانجی گۆڤاری چەرموو بۆ زانستەسروشتی و تەکنەلۆژییەکان بریتییە لە هاندان و گرنگیدانی زیاتر بە توێژینەوە لە ناوچەکەدا لە ڕێگه‌ی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی ڕەسەن لە بوارەکانی زانستی سروشتی و ئەندازیاری و زیرەکی دەستکرد لەلایەن توێژەرانەوە.

ناوبراو وتیشی گۆڤاره‌كه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ ناساندن و دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان توێژەرانی ناوخۆ لەلایەک و توێژەرانی نێودەوڵەتی لە لایەکی تر، هەروەها پاڵپشتی زیاتری توێژەرانه‌ بە ناردنی توێژینەوەکانیان بۆ کەسانی شارەزا لە بوارەکانى توێژینەوەیان و کەمکردنەوەی به‌فیڕۆدانی کات و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی توێژەرەکان و زوو وەڵامدانەوەیان.

مامۆستایان و توێژه‌رانی زانكۆی چه‌رموو ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌ زانستییه‌كانی ستافی گۆڤاره‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ توانیویانه‌ ماندوونه‌ناسانه‌ كاری خۆیان بكه‌ن.

 

:به‌سته‌ری گۆڤاره‌كه‌ 

https://cjnst.chu.edu.iq/index.php/cjnst/index

شێرکردن: