thumb

وۆرکشۆپی پەروەردەیی کۆلێژە پەروەردەییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٣٠-١١-٢٠٢٥) بە ئامادەبونی هەریەک لە پرۆفیسۆر. د. خەلیل ڕەشید ئەحمەد - ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و پرۆفیسۆری یاریدەدەر.د. مستەفا ڕەزا مستەفا - سەرپەرشتیاری خوێندنی ئێواران، ستافێک لە مامۆستایانی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی چەرموو، بەشدارییان لە وۆرکشۆپی پەروەردەیی کۆلێژە پەروەردەییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرد لە زانکۆی زاخۆ.

وۆرکشۆپەکە بە ناونیشانی "پێداچوونا پرۆگرامێ پەروەردایا کرداری (دیتن و پراکتیک) لە کۆلیژێن پەروەردە و پەروەردەیێن بنەڕەت لە هەرێما کوردستانێ" بەڕێوەچوو، کە ئامانج لێی پێداچوونەوەو پێشخستنی پڕۆگرامی وانەی بینین و ڕاهێنانی قۆناغی چوارەمی بەشە پەروەردەییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بوو.

لە کۆتاییدا چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێکی گرنگ گەڵاڵە کراوە و دواتر بڕیاری پێویست لە بارەیانەوە دەگیرێتەبەر.

 

 

 

 

 

 

 

شێرکردن: