thumb

تاوتوێکردنی ماستەرنامەیەک لە بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (٣٠-١١-٢٠٢٥) گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکار (هاوکار فاضل اسماعيل) لەبەشی شیکاری نەخۆشیەکان - کۆلێژی زانست بەڕێوەچوو، بە ناونیشانی:  Protective Effects of Curcumin Against Toxicities Induced by 5-Fluorouracil in Rat Model  لە هۆڵی دکتۆر عزیز، پاش گفتوگۆیەکی چڕو زانستی، ماستەرنامەکە بەسەرکەوتویی وەرگیرا.

ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوون:

 پ.د. ڕەزا حسن حسین - سەرۆکی لیژنە.

پ.د. هێشوو سلێمان رەحمان – ئەندام.

پ.ی.د. سۆلاڤ مستەفا محمد – ئەندام.

د. شیلانە محمد رؤوف - ئەندام و سەرپەرشتیار.

بەناوی سەرۆکایتی بەشەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوێندکاری ناوبراو دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە فسیۆلۆجیدا.

 

 

شێرکردن: