بەشی زانستە گشتییەکان لە ساڵی ٢٠١٠ وەک یەکەم بەش لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ئەوکات - چەمچەماڵ سەر بە زانکۆی سلێمانی دامەزراوە. یەکەم گروپی خوێندکارانی DGSC لە ساڵی خوێندنی 2011-2012 وەرگیراون و لێرەوە یەکەم گروپی دەرچووی بەشەکە لە ساڵی 2015-2016 بووە.
١- ئامادەکردنی خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ بە توانای وانەوتنەوە بە کوالیتی بەرز.
٢- تەیارکردنی دەرچووان بە کارامەیی تازە پەرەپێدراو لە ڕێگەی خولی ئەکادیمی چڕ.
٣- بنیاتنانی نەک تەنها مامۆستا بەڵکو ستافێکی ئەکادیمی لەسەر ئاستی خوێندنی باڵا.
چاوەڕوان دەکرێت دەرچووان:
١- تێگەیشتنێکی باشیان هەبێت لە زانیاری و لێهاتوویی پەروەردەیی کە پێویستە بۆ مامۆستای قوتابخانەی بنەڕەتی.
٢- تێگەیشتن لە چەمکە سەرەکییەکان و هەروەها دۆزینەوە تیۆری و پراکتیکیەکان لە زانستە گشتی و سروشتییەکاندا.
٣- توانای بەکارهێنانی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و توانای چارەسەرکردنی کێشەی کارامە لە بوارە جیاوازەکانی زانستدا.
٤- ڕۆحی کاری گروپی پەرەپێدراویان هەبێت بۆ کاری تیمی لە پۆل و تاقیگەکاندا.
٥- توانای بەکارهێنانی ئامێرە زانستییە مۆدێرنەکان بۆ مەبەستی شیکردنەوە.
٦- تێگەیشتنێکی ڕوونیان هەبێت لە کێشە ژینگەییەکان کە ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبێتەوە.
پرۆسەی بۆلۆنیا لە م بەشەدا پەیڕەو دەکرێت. هەموو کۆرسەکان لە ڕێگەی وانە، فێرکاری، وۆرک شۆپ، تاقیکردنەوە، ئامادەکردنی ڕاپۆرت، دیزاینی پۆستەر، پێشکەشکردنی زارەکی، کاری مەیدانی...هتد، دەوترێتەوە و پێشکەش دەکرێن.
● زمانی بەکارهێنراو لە بەش
زمانی فێرکاری لە DGSC ئینگلیزییە بۆ هەموو کۆرسەکان، تەنها چەند کۆرسێک نەبێت کە زمانی خوێندن کوردییە.
● ماوەی خوێندن لە بەش
بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشەکەدا پرۆگرامێکی هەشت وەرزی (چوار ساڵە)یە.