پەروەردەى تایبەت

بەشی پەروەردەی تایبەت یەکێکە لەبەشە کاراکانی کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی چەرموو کە لە ساڵی٢٠١٦- ٢٠١٧ دامەزراوە.

 پسپۆڕیەکانی پەروەردەو دەرونزانی پانتایەکی زۆری لە ژیانی ڕۆژانەدا داگیر کردوە، بۆتە پسپۆڕیەکی سەرنج ڕاکێش و هەرە گرنگ لە هەموو کایەکانی ژیاندا، بەتایبەت پەروەردەی تایبەت وەک پسپۆڕیەکی تێهەڵکێش لەبواری پەروەردەو دەرونزانی پێویستیەکی حەتمیە لە ژیانی ڕۆژانەدا ئەمەش بۆ بونی ڕێژەیەکی بەرچاوو لە دروست بوون و سەرهەڵدانی باری تایبەت لەناو کۆمەڵگەی مرۆیدا، بۆیە داخوازیەکی هەرە زۆر هەیە بۆ کەسانی خاوەن پسپۆڕی لەبوارەکانی پەروەردەی تایبەت. هەر بۆ ئەم مەبەستە و وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەم داخوازیە و پەیوەستکردنی زانکۆی چەرموو بە کایەکانی ژیانەوە، بریاری کردنەوەی ئەم بەشە درا. یەکەم گروپی خوێندکارانی لە ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ وەرگیراوە و وەکو کەسانی پسپۆر لەبواری چارەسەرو ڕێنمایکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی وخانەوادەکانیان کاردەکەن، دەرچوانی هەردوو بەشی زانستی و وێژەی وەردەگرێت.

 دیدگا

 ئامانج

1-  بنیاتنان و ئامادەکردنی کادری پێشکەوتوو لە بواری پەروەردەی تایبەت بە پەروەردەکردن و فێرکردن و ڕاهێنانیان و مەشق پێکردنیان لەم بوارە، سەرەڕای بنیاتنانیان لە ڕوی دڵسۆزی و ئاکاری باڵا، بەتایبەت لە بواری دیاریکردنی ترسناکی و هەستیاری پێشوەختەی بارە تایبەتەکان و ڕۆڵبینین لە چارەسەرکردن و پەرەپێدانی بارە ناوازە و تایبەتەکان، بەشێوەیەک کە بتوانن بارە تایبەتەکان لە بارە گشتیەکان جیابکەنەوە  و شێوازی مامەڵەکردنیان بۆ دروستبکەن.

-  پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری و ڕاهێنان و چارەسەرکاری و پەرەپێدان بە گشت ئەوانەی بۆ ئەو خزمەتگوزاریە داخوازن، ئیدی لە ئاستی دامەزراوەی فەرمی و حکومی بێت یا ئەهلی، تا ئاستی خێزان کە داخوازبن بۆ خزمەتگوزاری دیاریکردن و  ڕاهێنان و پەرەپێدانی باری تایبەتی کەسەکانی ناو خێزان.

-  بە پشتبەستن بەم بەشە هەوڵدان بۆ دیاریکردنی پێداویستیە دەروونی و پەروەردەیی و راهێنانیەکان بۆ ئەو کەسانەی باری تایبەتیان هەیە، لە ئاستی دامەزراوە کۆمەڵایەتی وپەروەردەی و ئەکادیمیەکان.

-  ڕەخساندنی بوار بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی نیشتمانی بەسەر پەرشتی ڕاهێنراوان و پسپۆڕانی ئەم بوارە.

-   پێشخستنى گەشەى پيشەيى ستافى ئەكاديمى لە بەش لە بوارى وانەوتنەوە وكارامەى چارەسەركردنی کێشەکان.

 دەرئەنجامی فێربوون

دەرئە‌نجامه‌كانی فێربوون:

  1. پێشبینی دەکرێت دەرچوانی بەشی پەروەردەی تایبەت ئەم تواناو لێهاتویانەیان هەبێت.
  2. تێگەشتبن لە چەمکە سەرەکی و پرسە تێۆریەکانی تایبەت بە بواری پەرواردەی تایبەت.
  3. توانای دیاریکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی بواری پەروەردەی تایبەت.
  4. ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی.
  5. هەڵبژاردنی پرۆژە و لێهاتویەکانی بەڕێوەبردنی لەبواری پەروەردەی تایبەت.
  6. توانای کارکردنی کارایانه‌ له‌ تیمی جیاوازدا له‌ پۆل و تاقیگه‌دا.
  7. شاره‌زایی باش‌ له‌هه‌ردوو بواری په‌یوه‌ندیكردن به‌ نووسین و زاره‌کی.
  8. توانای به‌کارهێنانی ئامێری سه‌رده‌میانه‌ له‌ بواری پەروەردەی تایبەت.
  9. زانین و په‌یڕه‌وكردنی ڕێکار و ڕێسا گونجاوه‌کانی تایبه‌ت به‌مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئەوکەسانەی کە نا ئاسایین و پێویستیان بە مامەڵەی تایبەتە.
  10. خوێندكار دەتوانێت سەركەوتووانە بچێتە بوارى خوێندنى باڵاتر وبوارى ئيشكردن.

 شێوازی وانەوتن

خوێندن لەبەشى پەروەردەی تایبەتدا بەپیی بۆڵۆنیا پرۆسێسە، کە تیایدا خوێندکار (سەنتەرە) ، هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كۆرس (كۆرس مۆدیولێك) كۆدێكی ستانده‌ردی هه‌یه‌ كه‌ لینكی بۆ كراوه‌ بۆ وێبگه‌ی تایبه‌تی خۆی بۆ زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی كۆرسه‌كه‌. تكایه‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ به‌ كه‌ له‌ وێبگه‌ی هه‌ر كۆرس مۆدیولێك ئاراسته‌ ده‌كرێی بۆ هه‌گبه‌ی ئه‌كادیمی‌ مامۆستای وانه‌بێژی كۆرسه‌كه‌. شێوازه‌كانی خوێندن جوراوجۆرن و بریتین له‌ ئه‌رك پێسپاردن و وانه‌و و وانه‌ی تایبه‌تی و خوێندنی بە کۆمەڵ و وركشۆپ و كورته‌ تاقیكردنه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌و ڕاپۆرتی تاقیگه‌ و وتارنووسین و پریزه‌نته‌یشن و دروستكردنی پۆسته‌ر.

زمان:

   به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زمانی خوێندن له‌ هه‌موو کۆرسه‌کانی به‌شی پەروەردەی تایبەتدا کوردیە‌. جگه‌ له‌ چەند وانەیەک  که‌ به‌ زمانی ئینگلیزی ده‌خوێنرێن لە وەرزی یەکەم و دووەم دا و لەهەمان وەرز زمانی عەرەبی دەخوێندرێت بە مەبەستی ئاشناکردنی خوێندکاران بەو زمانە لە بواری دوزینەوەی سەرچاوەی زانستی‌.

 کۆرسی ئەکادیمی

   ماوه‌ی خوێندن له‌م به‌شه‌ چوار ساڵه‌ دابەش دەبێت بەسەر هەشت وەرزدا واتە هەرقۆناغێکی خوێندن دوو وەرزە، ‌ ساڵی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلول تا ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یران ده‌خایه‌نێ.

ستافی ئەکادیمی

أیوب خسرو نادر محمد
پرۆفیسۆرى یاریدەدەر  أیوب خسرو نادر محمد   (Ph.D)
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی
كۆلێژی پەروەردە  -  پەروەردەى تایبەت
ئاڤان عبداللە حسن
مامۆستا  ئاڤان عبداللە حسن   (Ph.D)
مامۆستا
كۆلێژی پەروەردە  -  پەروەردەى تایبەت
ماجد اسعد محمد قادر
مامۆستا  ماجد اسعد محمد قادر   (Ph.D)
مامۆستا
كۆلێژی پەروەردە  -  پەروەردەى تایبەت
زانا عثمان محمد
مامۆستا  زانا عثمان محمد   (Ph.D)
مامۆستا
كۆلێژی پەروەردە  -  پەروەردەى تایبەت
سوزان محمود على
مامۆستای یاریدەدەر  سوزان محمود على   (MSc)
مامۆستا
كۆلێژی پەروەردە  -  پەروەردەى تایبەت