بەشی زماني عەرەبی لە ساڵی ٢٠٠٦ لە کۆلێژی پەروەردەی ئەوکات - چەمچەماڵ سەر بە زانکۆی سلێمانی دامەزراوە. یەکەم گروپی خوێندکاران لە ساڵی خوێندنی 2005-2006 وەرگیراون و لێرەوە یەکەم گروپی ڕاهێنراو لە ساڵی 2009-2010 دەرچووە.
١- ئامادەکردنی خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ بە توانای وانەوتنەوە بە کوالیتی بەرز.
٢-ئامانجی ئەم بەشە ئەوەیە کە دەرچووانی بتوانن بەردەوام بە زمانی عەرەبی ئاخاوتن وگفتوگۆ بکەن.
٣- دوای تەواوکردنی خوێندنی کۆلیژ لەم بەشەدا دەرچووانی دەبنە هەلگری بڕوانامەی بکالوریوس بە ناونیشانی وەرگێر
٤- تەیارکردنی دەرچووان بە کارامەیی تازە پەرەپێدراو لە ڕێگەی خولی ئەکادیمی چڕ.
٥- بنیاتنانی نەک تەنها مامۆستا بەڵکو ستافێکی ئەکادیمی لەسەر ئاستی خوێندنی باڵا
٦- شارهزایی پهیداكردنی خوێندکاران بەشێوەیەکی زانستی لهزمان وئەدەبی عەرەبیدا.
١-پێگەیاندنی خوێندکاران بەشێوەیەکی زانستی وئەکادیمی، بۆئەوەی ببنەکادرێکی سەرکەوتوو، تا لە داهاتوودا وەک مامۆستا لەوەزارەتی پەروەردەو لە بوارەکانی ڕاگەیاندن وڕۆژنامەگەری و ... خزمەت بکەن.
٢- ئاشنا کردنی خوێندکاران بەزانستی زمان وئەدەب بەشێوەیەکی گشتی.
٣- شارهزایی پهیداكردنی خوێندکاران بەشێوەیەکی زانستی لهزمان وئەدەبی عەرەبیدا.
٤-تێگەیشتنێکی باشیان هەبێت لە زانیاری و لێهاتوویی پەروەردەیی کە پێویستە بۆ مامۆستای قوتابخانەی ئامادەیی.
میتۆدى خوێندن لەبەشى عەرەبیدا بەپێ سیستەمى بۆڵۆنیا پرۆسێسە، کە تیایدا خوێندکار (سەنتەرە) و فێرکاریشە مامۆستاش ڕۆڵى خۆى دەبینى، بەپێچەوانە سیستەمى کۆن کە تیایدا تەنها (مامۆستا) سەنتەر بو بەو واتایەى سەرجەم پرۆسەى فێکردن لای مامۆستا بوو خوێندکار وەک بوونەوەرێکى گوێگر تەنها دەیبیست و بەشدارى زۆر کەم بوو یان هەر نەیبوو.
● زمانی بەکارهێنراو لە بەش
زمانی خوێندن لەبەشەکەمان دا بەفەرمی بریتییە لەزمانی عەرەبی، هاوکات زمانی ئینگلیزیش دەخوێنرێت.
١- ماوەی خوێندنی بەکالۆریۆس لەبەشەکەمان چوار ساڵە (٨ سمستەرە).
٢- ماوەی خوێندنی دبلۆمى باڵا یەک ساڵى ئەکادیمییە.
٣- ماوەی خوێندنی ماستەر دوو ساڵى ئەکادیمییە.
٤- ماوەی خوێندنی دکتۆرا سێ ساڵى ئەکادیمییە.