بەشی زمانی کوردی لەگەڵ کردنەوەی کۆلێژی پەروەردەی چەمچەماڵی زانکۆی سلێمانی لەڕێکەوتی (١٣/١٢/٢٠٠٦)،یەکێک بووە لەو بەشانەی کراوەتەوە و بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٠٦-٢٠٠٧) یەکەم گروپی خوێندکاری وەرگرتووە ولەساڵی (٢٠٠٩–٢٠١٠)یشدا یەکەم دهسته خوێندکاری بەسەرکەوتوویی خوێندنیان تهواوكردووه و بڕوانامهی بهكالۆریۆسیان بهدهستهێناوه. لەڕێکەوتی (٨/١٢/٢٠١٤) لەگەڵ کردنەوەی زانکۆی چەرموو بەبڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی، بووە به بەشێک لەسکوڵی پەروەردەی زانکۆی ناوبراو، هاوکات وەک یەکەم بەش لەزانکۆی چەرموو لەساڵی (٢٠١٣-٢٠١٤)دا توانی خوێندنی (باڵا/ ماستەر) لەبواری زمان دابکاتەوەو لەم بوارەدا دووخوێندکاری وەرگرت (كه ئێستا مامۆستان لهههمان بهش)، پاشان لەساڵی دواتردا (٩) خوێندکاری لەبواری خوێندنی (باڵا/ماستەر) بۆپسپۆڕی ئەدەب وەرگرت، ئێستاش خاوەن ستافێکی ئەزمووندارە وتوانیویەتی لەنێو زانکۆی چەرموودا جێپێی خۆی لەڕووی زانستییەوە بکاتەوە. دەستەی وانەبێژی مامۆستایانی بەشی زمانی کوردی لەڕووی نازناوی زانستییەوە خاوەنی پرۆفیسۆرو پرۆفیسۆری یاریدەدەرو مامۆستاو مامۆستای یاریدەدەرە، هاوکات لەبەرنامەیدایە، کەخزمەتی زیاتربەناوچەکە پێشکەش بکات، لەم ڕووەوە مامۆستایانی بەش لێبڕاوانە لەهەوڵی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی وگێڕانی سیمیناردان بۆئەوەی لەڕووی زانستییەوە بتوانن خزمەتی زیاتری زمان ووێژەی کوردی بکەن ولە داهاتوودا کادری سەرکەوتوو بۆ خزمەتکردنی زمان وئەدەبی کوردی بۆ وەزارەتی پەروەردەوكایهكانی تر پێبگەیەنن.
دیدوبۆچوونی ئهم بەشه بۆپێگهیاندنی كادری بهتواناو لیهاتوو له گرنگیدان بهپرۆگرامهكانی خوێندن و چالاكیی زانستی وكۆنفرانس وتویژینهوهی زانستی دا بهرجهستهدهبیت، بهئامانجی ئهوهی، كهدەرچووانی ئەم بەشە وهك مامۆستا ڕۆڵیان ههبێ لهپێگەیاندن وپهروهردهكردنی ڕۆڵهكانی كوردستان بهنوێترین زانست وبهباشترین شێواز، تا لهدهرئهنجامدا ببێتههۆكاریك بۆپیشخستن وگهشهكردنی خوێندنگاكانی ههرێمی كوردستان. هاوكات گرنگیدان بەئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی وپێگەیاندنی مامۆستای زانکۆله بواری زمان و وێژەی کوردیدا جێی بایهخی ئهم بهشهیه.
١-پێگەیاندنی خوێندکاران بەشێوەیەکی زانستی وئەکادیمی، بۆئەوەی ببنەکادرێکی سەرکەوتوو، تا لە داهاتوودا وەک مامۆستا لەوەزارەتی پەروەردەو لە بوارەکانی ڕاگەیاندن وڕۆژنامەگەری و ... خزمەت بکەن.
٢- ئاشنا کردنی خوێندکاران بەزانستی زمان وئەدەب بەشێوەیەکی گشتی.
٣- شارهزایی پهیداكردنی خوێندکاران بەشێوەیەکی زانستی لهزمان وئەدەبی کوردیدا.
٤- دروستکردنی هەستی نیشتمان پەروەریی وخۆشویستنی زمان ووێژەی کوردی وەک بەشێک لەشوناس وناسنامەیان، چونکە مێژوو، شارستانییەت وبیرکردنەوەو عەقڵیەتی کوردی لەنێو زمان وئەدەبەکەیدا ڕەنگیداوەتەوە.
میتۆدى خوێندن لەبەشى کوردیدا بەپێ سیستەمى بۆڵۆنیا پرۆسێسە، کە تیایدا خوێندکار (سەنتەرە) و فێرکاریشە مامۆستاش ڕۆڵى خۆى دەبینى، بەپێچەوانە سیستەمى کۆن کە تیایدا تەنها (مامۆستا) سەنتەر بو بەو واتایەى سەرجەم پرۆسەى فێکردن لای مامۆستا بوو خوێندکار وەک بوونەوەرێکى گوێگر تەنها دەیبیست و بەشدارى زۆر کەم بوو یان هەر نەیبوو.
● زمانی بەکارهێنراو لە بەش
زمانی خوێندن لەبەشەکەمان دا بەفەرمی بریتییە لەزمانی کوردی، هاوکات زمانەکانی ئینگلیزی و فارسیش دەخوێنرێت. ساڵی یەکەمی خوێندن (سمستەری ١ وسمستەری ٢) لەبەشەکەمان بەزمانی ئینگلیزییەو خوێندکار بەوردی وبەچڕی بنەماسەرەکییەکانی ئەم زمانە دەخوێنێت. هەروەها زمانی فارسیش گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت و لە هەرچوارسمستەرەکانی (٥، ٦، ٧، ٨)،واتە (قۆناغی سێیەم وچوارەم) بەتێروتهسهلی زمانو وێژەی فارسی دەخوێنرێت.
● ماوەی خوێندن لە بەش
١- ماوەی خوێندنی بەکالۆریۆس لەبەشەکەمان چوار ساڵە (٨ سمستەرە).
٢- ماوەی خوێندنی دبلۆمى باڵا یەک ساڵى ئەکادیمییە.
٣- ماوەی خوێندنی ماستەر دوو ساڵى ئەکادیمییە.
٤- ماوەی خوێندنی دکتۆرا سێ ساڵى ئەکادیمییە.