بەشی پەروەردەی تایبەت یەکێکە لەبەشە کاراکانی کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی چەرموو کە لە ساڵی٢٠١٦- ٢٠١٧ دامەزراوە.
پسپۆڕیەکانی پەروەردەو دەرونزانی پانتایەکی زۆری لە ژیانی ڕۆژانەدا داگیر کردوە، بۆتە پسپۆڕیەکی سەرنج ڕاکێش و هەرە گرنگ لە هەموو کایەکانی ژیاندا، بەتایبەت پەروەردەی تایبەت وەک پسپۆڕیەکی تێهەڵکێش لەبواری پەروەردەو دەرونزانی پێویستیەکی حەتمیە لە ژیانی ڕۆژانەدا ئەمەش بۆ بونی ڕێژەیەکی بەرچاوو لە دروست بوون و سەرهەڵدانی باری تایبەت لەناو کۆمەڵگەی مرۆیدا، بۆیە داخوازیەکی هەرە زۆر هەیە بۆ کەسانی خاوەن پسپۆڕی لەبوارەکانی پەروەردەی تایبەت. هەر بۆ ئەم مەبەستە و وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەم داخوازیە و پەیوەستکردنی زانکۆی چەرموو بە کایەکانی ژیانەوە، بریاری کردنەوەی ئەم بەشە درا. یەکەم گروپی خوێندکارانی لە ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ وەرگیراوە و وەکو کەسانی پسپۆر لەبواری چارەسەرو ڕێنمایکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی وخانەوادەکانیان کاردەکەن، دەرچوانی هەردوو بەشی زانستی و وێژەی وەردەگرێت.
1- بنیاتنان و ئامادەکردنی کادری پێشکەوتوو لە بواری پەروەردەی تایبەت بە پەروەردەکردن و فێرکردن و ڕاهێنانیان و مەشق پێکردنیان لەم بوارە، سەرەڕای بنیاتنانیان لە ڕوی دڵسۆزی و ئاکاری باڵا، بەتایبەت لە بواری دیاریکردنی ترسناکی و هەستیاری پێشوەختەی بارە تایبەتەکان و ڕۆڵبینین لە چارەسەرکردن و پەرەپێدانی بارە ناوازە و تایبەتەکان، بەشێوەیەک کە بتوانن بارە تایبەتەکان لە بارە گشتیەکان جیابکەنەوە و شێوازی مامەڵەکردنیان بۆ دروستبکەن.
2- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری و ڕاهێنان و چارەسەرکاری و پەرەپێدان بە گشت ئەوانەی بۆ ئەو خزمەتگوزاریە داخوازن، ئیدی لە ئاستی دامەزراوەی فەرمی و حکومی بێت یا ئەهلی، تا ئاستی خێزان کە داخوازبن بۆ خزمەتگوزاری دیاریکردن و ڕاهێنان و پەرەپێدانی باری تایبەتی کەسەکانی ناو خێزان.
3- بە پشتبەستن بەم بەشە هەوڵدان بۆ دیاریکردنی پێداویستیە دەروونی و پەروەردەیی و راهێنانیەکان بۆ ئەو کەسانەی باری تایبەتیان هەیە، لە ئاستی دامەزراوە کۆمەڵایەتی وپەروەردەی و ئەکادیمیەکان.
4- ڕەخساندنی بوار بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی نیشتمانی بەسەر پەرشتی ڕاهێنراوان و پسپۆڕانی ئەم بوارە.
5- پێشخستنى گەشەى پيشەيى ستافى ئەكاديمى لە بەش لە بوارى وانەوتنەوە وكارامەى چارەسەركردنی کێشەکان.
دەرئەنجامهكانی فێربوون:
خوێندن لەبەشى پەروەردەی تایبەتدا بەپیی بۆڵۆنیا پرۆسێسە، کە تیایدا خوێندکار (سەنتەرە) ، ههر یهكهیهكی كۆرس (كۆرس مۆدیولێك) كۆدێكی ستاندهردی ههیه كه لینكی بۆ كراوه بۆ وێبگهی تایبهتی خۆی بۆ زانیاری تهواو دهربارهی كۆرسهكه. تكایه ئاگاداری ئهوه به كه له وێبگهی ههر كۆرس مۆدیولێك ئاراسته دهكرێی بۆ ههگبهی ئهكادیمی مامۆستای وانهبێژی كۆرسهكه. شێوازهكانی خوێندن جوراوجۆرن و بریتین له ئهرك پێسپاردن و وانهو و وانهی تایبهتی و خوێندنی بە کۆمەڵ و وركشۆپ و كورته تاقیكردنهوهو تاقیكردنهوهو ڕاپۆرتی تاقیگه و وتارنووسین و پریزهنتهیشن و دروستكردنی پۆستهر.
زمان:
بهشێوهیهكی گشتی زمانی خوێندن له ههموو کۆرسهکانی بهشی پەروەردەی تایبەتدا کوردیە. جگه له چەند وانەیەک که به زمانی ئینگلیزی دهخوێنرێن لە وەرزی یەکەم و دووەم دا و لەهەمان وەرز زمانی عەرەبی دەخوێندرێت بە مەبەستی ئاشناکردنی خوێندکاران بەو زمانە لە بواری دوزینەوەی سەرچاوەی زانستی.
ماوهی خوێندن لهم بهشه چوار ساڵه دابەش دەبێت بەسەر هەشت وەرزدا واتە هەرقۆناغێکی خوێندن دوو وەرزە، ساڵی خوێندن بهشێوهیهكی ئاسایی له ناوهڕاستی مانگی ئهیلول تا ناوهڕاستی مانگی حوزهیران دهخایهنێ.