پەیامی ڕاگر
كۆلیژی كار وه‌یه‌كێك له گرنگترین كۆلێژه‌كانی زانكۆی چه‌رموو ساڵانێكه به به‌رده‌وامی هو به پاڵپشتی ستافێكی ئه‌كادیمهی به توانا خزمه‌ت به بواری خوێندنی باڵا ده‌كات و به‌رده‌وامه له پێگه‌یاندنی مرۆڤی به‌هره‌مه‌ند و پڕ زانیاری له بویاره‌كانی كارگێڕیدا وه پێشكه‌شكردنی به كوردستان و بازاڕی كار كه ئه‌م لایه‌نیه‌ش له دیارترین بواره‌كانی ژیانه له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا . له‌و ڕوانگه‌یه‌وه به ئه‌ركی خۆمان زانیوه باشترین ژینگه‌ی زانستی ته‌ندروست بۆ خوێندكارانمان بڕه‌خسێنین ئه‌وه‌ش به‌ده‌رخستن و خستنه كاری به‌هره و تواناكانی سه‌رجه‌م ئه‌و ستافه‌ی كه كۆلێژی كاری لێپێكهاتووه تا بتوانین پێكه‌وه له ژێر سایه‌ی كۆلێژێكی پێشه‌نگ و سه‌رده‌میانی خزمه‌ت به بواره‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و ژمێریاری و به‌ڕێوه‌بردنی ووزه و سه‌جه‌م لایه‌نه كارگێڕییه‌كانی ئابوورییه‌كانی تر له ئاینده‌دا . له ئێستادا كۆلێژی كار له سێ به‌شی جیاوازدا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ده‌به‌خشیضت ژمێریاری كارگێڕی كار كارگێڕی نه‌وت و گاز و ووزه له و پسپۆریانه‌شدا چه‌ندین خولی ده‌رچوونی پێگه‌یاندووه كه له ئێستادا له بواره جیاوازه‌كاندا خزمه‌ت ئه‌كه‌ن ئه سه‌سره‌رای ئه‌وه‌ی كه كۆلێژی كار خاوه‌نی چه‌ندین توێژه‌ری به‌هره‌مه‌نده و ساڵانه به پێی پسپۆڕیه جیاوازه‌كان بهۆ به‌رزكردنوه‌ی ئاستی زانكۆ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له ڕووی زانستی و چه‌ندین توێژه‌ری ئاست به‌رز پیضشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌لام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازاڕی كاری ئه‌مرۆی ناوچه‌كه و جیهان به‌ته‌واوی ئاوێته بووه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئه‌م كۆلێژه‌دا . ئه‌مه وا ئه‌خوازێت هه‌موو تواناكان بخه‌ینه كار بۆ به‌رده‌وام كاركردن له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی كۆلێژ‌و
له به‌رچاوگرتنی لایه‌نی زانستی پرۆگرامه‌كانی به‌شه‌كان و ئه‌نجام دانی گۆرانكاری تیایاندا له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه كارپێكراوه‌كاندا . له‌م پێناوه‌شدا ته‌واوی تواناكان خراوه‌ته كار
له كۆتایدا پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین ئێمه له‌م كۆلێژه به‌شێوه‌ی یه‌ك تیم كارده‌كه‌ین و ئاسۆی ڕوونمان لێ دیاره و به‌سه‌ركه‌وتووی هه‌نگاو ده‌نیین . ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بۆ هه‌ر ئامانجێك سه‌ردان ماڵپه‌ری كۆلێژی كارتان كردووه زۆر به‌گه‌رم به‌خێرهاتنتان ئه‌كه‌ین